کەشناسی: ئەمشەو لەم شوێنانە بەفر و باران دەبارێت



کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشی ئەمشەو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدوای نیوەشەوەوە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لەو شار و شارۆچکانەی لە ناوچە شاخاوییەکانەوە نزیکن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت و پێشبینى دەکرێ لە دواى نیوەشەو نمەباران و بارانى مامناوەند ببارێ لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لەو شاروچکانەى کە لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانەوە نزیکن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کاتەکانی بەیانیدا ناوچەکانی سنورى دهۆک و ئاکرێ و بەردەڕەش و هەولێر هەروەها کۆیە و ڕاپەڕین بارانی زیاتریان لێدەبارێت.

بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم / ملم
هەولێر 0.8
پیرمام 1.0
سلێمانى 0.5
چەمچەماڵ 0.5
شەمامک 1.4
دهۆک 2.1
زاخۆ 8.5
ئاکرێ 0.2
ئامێدى 10.0
بامەرنێ 7.4
بارزان 2.0
بازیان 0.2
ماوەت 0.2
خەبات 3.6
مانگیش 5.4
سۆران 0.2
مێرگەسور 1.0

پێشه‌وا هه‌ورامانی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک
پێشت پێشه‌وا هه‌ورامانی: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک
بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە
دواتر بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە
پەیوەندیدار