وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای دانە غاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازین.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، تیمەكان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن، دوای ئەوەی شەوی رابردوو (25)ی كانوونی دووەم بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە ئاگر كەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئاکامی هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە، تەنیا زیانێكی ماددی لێكەوتەوە، بەم هۆیەشەوە لە كاتژمێر (10)ی شەوی ڕابردووەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا  ڕاگیراوە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەو غازە دابیندەکرا بۆ ویستگەیەک، کە 2800 ميگاوات کارەبای بەرهەم دەهێنا، و ئێستا راگیراوە و زیانی گەورەی بە هاوڵاتیانی كوردستان گەیاندووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێدەكاتەوە .

شەوی پێنجشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2024، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج کە گومان دەکرێت لە رێگەی درۆنێکەوە بووبێت، و بەهۆیەوە کارەبای سلێمانی کوژایەوە.

ڕۆژی دووشەمە دادگای باڵا دەربارەی ٤ سکاڵا لەسەر پەرلەمان کۆدەبێتەوە
پێت ڕۆژی دووشەمە دادگای باڵا دەربارەی ٤ سکاڵا لەسەر پەرلەمان کۆدەبێتەوە
محەمەدی حاجی مەحمود:ئەمریکا لە دۆخی مووچەخۆران بەرپرسە
دوات محەمەدی حاجی مەحمود:ئەمریکا لە دۆخی مووچەخۆران بەرپرسە
پەیوەندیدار