زێڕ بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک دابەزین تۆمار دەکات



نرخی زێڕ بۆ هەفتەی دووەمی لەسەریەک بەرەو دابەزین دەڕوات،و نرخی یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە 2022 دۆلارە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئابووریی ئەمەریکا بەهێز بووە، و وایکردووە نرخی دۆلار لە چەند هەفتەیەکدا لە بەرزترین ئاستی خۆی نزیک بێتەوە، هاوکات وەبەرهێنەران چاوەڕێی داتا سەرەکییەکانی هەڵاوسان دەکەن کە بڕیارە لەم ڕۆژانەدا بڵاوبکرێنەوە.

کێلڤین وۆنگ، سەرۆکی شرۆڤەکاری بازاڕ بۆ ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن لە کۆمپانیای OANDA ڕایگەیاند، ئابووری ئەمریکا هێشتا خۆڕاگری خۆی نیشان دەدات، ئەمەش بەهێزی زێڕ سنووردار دەکات.

داتا فەرمییەکان دەریانخستووە کە ئابووری ئەمریکا خێراتر لەوەی پێشبینی دەکرا گەشەی کردووە و فشارەکانی هەڵاوسان لە نێوان خەرجییە بەهێزەکانی بەکاربەراندا دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا پێوەرەکانی دۆلار بە ڕێژەی 0.2% بەرزبووەتەوە و لە بەرزترین ئاستی شەش هەفتەی ڕابردوودا نزیکبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە ئەو کانزا بەنرخە کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ خاوەن دراوەکانی دیکە.

لە ئێستادا گرنگی بە پێوەرە پەسەندکراوەکەی یەدەگی فیدراڵی دەدرێت بۆ هەڵاوسان کە پێوەرەکانی خەرجییەکانی بەکاربردنی کەسییە و بریارە ئەمڕۆ بخوێنرێتەوە.

ئەمریکا هێرشەکانی سەر کۆرمۆر ئیدانە دەکات
پێشت ئەمریکا هێرشەکانی سەر کۆرمۆر ئیدانە دەکات
دانە غاز: پرۆسەی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕاگیراوە
دواتر دانە غاز: پرۆسەی بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر ڕاگیراوە
ەیوەندیدار