لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دینار بەرزبووەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراو لە سلێمانی بەهای دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە بازاڕی دراودا بەرامبەر 151 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە کردنەوەی بازار دابەزیوە و بۆ هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 300 دیناری لێبۆتەوە،

هەرچەندە ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی دۆلار و هاوتاکردنەوەی نرخەکەی لە بازارەکاندا لەگەڵ بانکی ناوەندی بەردەوامە، هاوکات ڕۆژی سێ شەممە 23/1  بانکی ناوەندی  ڕێکارێکی نوێی گرتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا، ئەویش بە کردنەوەی کارتی ئەلکترۆنی بۆ بازرگانەکان، تاوەکو بتوانن لەوڕێگەیەوە ڕۆژانە دۆلاریان دەستبکەوێت.

مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنى “یارانی قەولتاس”پیرۆزبایی لە کاکەییەکان دەکات
پێشت مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنى “یارانی قەولتاس”پیرۆزبایی لە کاکەییەکان دەکات
تورکیا بۆردومانی سەرگەلی لە پارێزگای دهۆک کرد
دواتر تورکیا بۆردومانی سەرگەلی لە پارێزگای دهۆک کرد
ەیوەندیدار