مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنى “یارانی قەولتاس”پیرۆزبایی لە کاکەییەکان دەکات



بەبۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس، مەسرور بارزانی پیرۆزبایى ئاراستەی کاکەیى( یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە خوشکان و برایانی کاکەیى( یارسانان) دەکەم و هیواخوازم لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن.

مەسرور بارزانی دەشڵێت”کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە،

ئاماژەی بەوەشداوە،  خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانی کاکەییەکان بەرز دەنرخێنن و پابەندبوونیان بە داکۆکیکردن لە مافەکانیان دووپات دەکەنەوە.

رێوڕەسمەکانی جەژنی قەولتاس پێنج رۆژی یەک لەدوای یەک بەڕێوەدەچن، و رێوڕەسمەکان هەمان رێوڕەسمە هەمیشەییەکانی یارسانەکانە. خواردنەکان برنج و کەڵەشێرن بە رۆنی حەیوانی لە هەر شەوێکدا. نانی پیرۆزی “گردە”، قوربانیکردنی مەڕ، نانی تیری و شوکرانە کە بریتین لە هەنار  و شەکر و نەبات دەبرێنە خزمەتی جەم و لە رێوڕەسمی جەم و لە جەمخانە پیرۆز دەکرێن.

کاتی بەڕۆژووبوونی قەولتاسی لە چواردەیەمین ڕۆژی چلەی گەورەی زستان تاوەکو حەڤدەیەمین ڕۆژی زستانە. ئەو یارسانانەی کە سێ رۆژی یارانی قەولتاس بەڕۆژوو دەبن، بڕوایان وایە لەوکاتەوە بە ئەمری سوڵتان سوهاک و بە شوکرانەی رزگاربوونی یاران، بەڕۆژووبوون لە سێ رۆژی رۆژووی قەولتاس بەسەریاندا واجب کراوە و لە شەوی سێیەم دەبێتە جەژنیان و رێوڕەسمی جەژن دەگێڕن

لە رۆژی جەژن کە رۆژێک دوای سێ رۆژی بەڕۆژووبوونەکەیە، یاران لە جەمخانەکان سەردانی یەکدی دەکەن و جەژنە پیرۆزە لە یەک دەکەن.

سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی فلای بەغدا ڕاگیران
پێشت سەرجەم گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی فلای بەغدا ڕاگیران
لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دینار بەرزبووەوە
دواتر لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دینار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار