بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بڕیارێكی دیكەی دەركرد



بانکی ناوەندی عێراق بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار و دۆلاری کاش بڕیاریدا بە كردنەوەی هەژمارێکی نوێ بەشێوەی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ بازرگانە بچوکەکان و سەرچاوەیەك دەڵێت: “لەڕێگەی ئەو كارتە ئەلیكترۆنییەوە تەنها 100 هەزار دۆلاریان پێ‌ دەدرێت ڕۆژانە”.

سەرچاوەیەك لە بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاند، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی مامەڵەکردنی دۆلاری کاش، کە لەلایەنە بازرگانە بچوکەکانەوە بەبەردەوامی ڕێژەیەکی زۆری دەکڕدرێتەوە، بانکی ناوەندی بڕیاری داوە بە کردنەوەی هەژمارێکی نوێ بەشێوەی كارتی ئەلیكترۆنی، كە بەپێی كارتەكە دەتوانن ڕێژەیەکی دیاریکراو لە دۆلار بکڕنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت و لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گفتوگۆیانەی لە نێوان حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق و کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ ڕوویاندا، میکانیزمێک بۆ پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی بە بازرگانانی بچووک پەسەند کرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بازرگانە بچوکەکان دەبێت سەردانی بانکی ناوەندی بکەن و داواکاری پێشکەش بکەن بۆ کڕینەوەی دۆلاری کاش، کە نابێت لە ١٠٠ هەزار دۆلار زیاتربێت.

سەرچاوەكە دەشڵێت: “دەبێت ئەو بازرگانانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن پێشوەختە لە هەژمارێکدا دیناری عێراقی بگەڕێننەوە بۆ بانکەکانی عێراق بەمەبەستی پارەدارکردنی بانکەکان بە دیناری عێراقی”.

باسی لەوەشکرد، لەکاتی دەستڕاگەیشتن بەو بڕە کاشەی دەیانەوێت هەر بازرگانێک دۆلارەکانی لە مامەڵەی بازرگانی ڕێگەپێنەدراودا بەکاربهینێت سەرمایەکەی بلۆک دەکرێت و بەرپرس دەبێت لە بەردەم بانکی نێودەوڵەتیی.

بە وتەی سەرچاوەكە، “ئەم هەنگاوە هاوکار دەبێت لە گەڕانەوەی دۆلاری کاشی زیاتر بۆ ناو بازاڕەکانی ناوخۆ و کەمکردنەوەی ڕێژەی حەواڵەی دەرەکی بەوەش نرخی دۆلار نزیکدەبێتەوە لە نرخی فەرمی”.

 

خێرایی ڕۆیشتن لە شەقامەکانی سلێمانی بڵاوکرایەوە
پێشت خێرایی ڕۆیشتن لە شەقامەکانی سلێمانی بڵاوکرایەوە
پرۆگرامێک بۆ خوێندنى زانكۆ و پەیمانگاكان زیاد دەكرێت
دواتر پرۆگرامێک بۆ خوێندنى زانكۆ و پەیمانگاكان زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار