پەرلەمانی عێراق کەی هەمواری یاسای بودجە دەکاتەوە؟



بڕیارە ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەسپێبکاتەوە و لە خشتەی کارەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان هەڵببژێرێت.

ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە 27ی کانونی دووەمی 2024، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپیدەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و چەند مادەیەک دەنگی لەسەر دەدرێت.

هاوکات بەپیی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە، لە خشتەی دانیشتنەکانی ڕۆژی شەممە و دووشەممەدا، هیچ ئاماژە بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە نەکراوە، و لەهیچکام لە بڕگەکاندا نەخراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەنجومەنی وەزیران بریاریدا مانگانە بڕی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت تا ئەوکاتەی هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەکرێت، ئەوکات پسکی هەرێم لە مووچەی مووچەخۆرانی لە ئینفاقی فعلی دەردەهێنرێت و مانگانە وەک سەرجەم پارێزگاکانی تر مووچە لەکاتی خۆیدا بۆ هەرێم دەنێردرێت.

هاوکات وتەبێژی حکومەتی هەرێم پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەو 618 ملیار دینارە بەشی مووچە ناکات و دەبێت لە داهاتی ناوخۆ ئەو کورتهێنانە پڕبکرێتەوە.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز مەڵاتیای هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەکی بەهێز مەڵاتیای هەژاند
زانکۆی سلێمانی پلەی چوارەم لە ڕیزبەندیی وێبۆمێتریکس وەردەگرێت
دواتر زانکۆی سلێمانی پلەی چوارەم لە ڕیزبەندیی وێبۆمێتریکس وەردەگرێت
ەیوەندیدار