ئەمڕۆ چوار یاری جامی ئاسیا ئەنجام دەدرێت



سعودیە دەیەوێت بە خاڵی تەواوە بگاتە قۆناغی 16ی جامی ئاسیا و ئوردن و کۆریای باشووریش لەسەر پێشەنگیکردنی کۆمەڵەکەیان ڕکابەری دەکەن.

کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی چواردا کۆریای باشوور ڕووبەڕووی مالیزیا دەبێتەوە و ئوردنیش لەگەڵ بەحرەین یاری دەکات.

هەریەك لە ئوردن و کۆریای باشوور خاوەی چوار خاڵن و ئەمڕۆ کێبڕکێ دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیان.

کاتژمێر 6 ئێوارەش، یاری نێوان قیرغزستان و عومان هەروەها سعودیە و تایلەندی کۆمەڵەی پێنجەم بەڕێوەدەچێت.

سعودیە بە کۆکردنەوەی شەش خال پێشەنگی کۆمەڵەکەیە و هەوڵ دەدات بە بردنەوەی یارییەکەی ئەم ئێوارەیە لە دووەمی کۆمەڵەکەی خۆی، بە خاڵی تەواوەوە بگاتە قۆناغی 16، لە بەرامبەریشدا تایلەند دەیەوێت پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە لە سعودیە بسەنێت.

عومانیش کە خاوەنی یەك خاڵە، ئومێدێکی لاوازی بۆ سەرکەوتن بۆ قۆنگاێ داهاتووی جامی ئاسیا ماوە.

دۆسێی ئەمنی کەرکووك ڕادەستی پۆلیس دەکرێت
پێشت دۆسێی ئەمنی کەرکووك ڕادەستی پۆلیس دەکرێت
دارا سێکانیانی: بەغدا پارەکە دەنێرێت، بەڵام کاتی ناردنەکەی دیار نییە
دواتر دارا سێکانیانی: بەغدا پارەکە دەنێرێت، بەڵام کاتی ناردنەکەی دیار نییە
ەیوەندیدار