دۆسێی ئەمنی کەرکووك ڕادەستی پۆلیس دەکرێت



وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند بەمنزیکانە دۆسێی ئەمنی کەرکووك ڕادەستی پۆلیس دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەردانێك گەیشتە کەرکووك و لەگەڵ پارێزگاری بەوەکالەت و بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری پارێزگاکە کۆبووەوە.
شممەری ڕایگەیاند، بەمنزیکانە دۆسێی ئەمنی کەرکووك و قەزا و ناحیەکانی ڕادەستی فەرماندەیی پۆلیس دەکرێت.
لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی دۆسێی ئەمنی کەرکووکیان گرتە دەست و چاوەڕوان دەکرێت پاش حەوت ساڵ ڕادەستی پۆلسی بکرێتەوە.

کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکات
پێشت کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکات
ئەمڕۆ چوار یاری جامی ئاسیا ئەنجام دەدرێت
دواتر ئەمڕۆ چوار یاری جامی ئاسیا ئەنجام دەدرێت
ەیوەندیدار