جەنەڕاڵ مەكێنز: چاكسازی ئەنجامی گەورە و گرنگی دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگە



وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسی تیمی باڵای ڕاوێژكارانی كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامانجمان سەرخستنی پرۆسەی چاكسازییە لە وەزارەتی پێشمەرگە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جەنەڕاڵ مەكێنزی، بەرپرسی تیمی باڵای ڕاوێژكارانی هاوپەیمانان جەختیكردەوە، لە خێراتركردنی پرۆسەی چاكسازی و كاركردن بۆ ڕێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

ڕاشیگەیاندووە، ئامانجمان سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازییە لە وەزارەتی پێشمەرگە لەم پێناوەشدا بەردەوامین و هەنگاوەكانمان خێراتر كردووە.

لای خۆشیەوە، جەنەڕاڵ مەكێنزی ئاماژەی بەوەكردووە، ئیرادەیەكی بەهێز هەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرامبەر پڕۆسەی چاكسازی لەم پێناوەشدا ئێمە لە هاوپەیمانی پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین لە پرۆسەی چاكسازی و یەكگرتنەوەی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە.

وتیشی، ” پێكەوە كاری هاوبەش و پلانی گرنگ و ستراتیژی دادەڕێژین و دڵنیاین پڕۆسەی چاكسازی ئەنجامی گەورە و گرنگی دەبێت بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان”.

ڕووداوێكی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە
پێشت ڕووداوێكی هاتووچۆ 6 قوربانی لێكەوتەوە
دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی پەرلەمانی عێراق درایە کوردێک
دواتر دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی پەرلەمانی عێراق درایە کوردێک
ەیوەندیدار