ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد ڕۆژی چوارشەممە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (خەڵک) ی ڕاگەیاند. بە نووسراوی فەرمی ڕۆژی چوارشەممە دیاریکرا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان.

غەریب ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەد پەڕلەمانی عێڕاق كۆدەبێتەوە تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەڕلەمانی عیڕاق لە پشكی سونەكان.

لە 14 ی تشرینی دووەم دا دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئەندامێتی محەمەد ریکان حەلبوسی دەرکرد،

بڕیارەکە دوای تۆمارکردنی سکاڵای ئەندام پەرلەمانێکی پێشوو بوو بەناوی لەیس دلێمی، کە پێشتر ئەندامی پارتی تەقەدوم بوو، کە حەلبوسی سەرکردایەتی دەکرد و دواتر دەرکەوت لەژێر فشاری حەلبوسیدا دەستلەکارکێشانەوەی پێ نووسراوە، و هەر ئەویش سکاڵای تۆمار کرد و حەلبوسی لە سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق لابرد.

وەزارەتی دارایی لەبارەی ٧٠٠ ملیارەکە ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت وەزارەتی دارایی لەبارەی ٧٠٠ ملیارەکە ڕوونکردنەوە دەدات
ژەمێک خواردن بۆ خوێندکارانی پەیمانگایەک دابیندەکرێت
دواتر ژەمێک خواردن بۆ خوێندکارانی پەیمانگایەک دابیندەکرێت
ەیوەندیدار