تەقینەوەیەك لە نزیك بارەگایەکی حەشدی شەعبی ڕوویدا



خۆکوژێك پێش گەیشتنی بە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە تکریت، تەقێندرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تیرۆریستێك بە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هەوڵیدا خۆی بە بارەگای ئاسایشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە سەڵاحەدین بتەقێنێتەوە کە دەکەوێتە شاری تکریتەوە.

ڕوونیشێکردەوە، پێش ئەوەی تیرۆریستەکە بگاتە ئامانجەکەی، لە لایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە تەقەی لێکراو پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکە بە خۆیدا تەقییەوە.

بە پێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە جگە لە کوژرانی تیرۆریستەکە، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

فلای بەغداد ڕەتیدەکاتەوە گەشتەکانی ڕابگرێت
پێشت فلای بەغداد ڕەتیدەکاتەوە گەشتەکانی ڕابگرێت
دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکەنەوە
دواتر دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکەنەوە
ەیوەندیدار