ئایا زانیوتە (دۆشاوی خەڕنوب) خواردنی پاشاکان بووە؟



دۆشاوی خەڕنوب، یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکانی جیھان، کە ئێستا زۆربەی وڵاتان دەیخۆن و بەکاری دەھێنن لەگەڵ ئەوەش سوودەکانی ئەوەندە زۆرن و جۆراوجۆرن بەو مەرجەی ئەسلی بێت فێڵی لێ نەکرابێت و تێکەڵ نەكرابێت لەگەڵ خڕنووک (مەعچەچە).

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، د. بەدر قادر سورچی، پسپۆڕی گیادەرمان و مامۆستای زانکۆ نووسیویەتی، دۆشاوی خەڕنوب ڕۆژانە دەتوانی وەک شەربەت بیخۆیتەوە ٢ کەوچک چێشت لەناو ١ پەرداخ ئاو پێش نان خواردن یان لەسەر سفرەی نانی بەیانی وەک خواردن بخورێ.

لە گرنگترین و دیارترین سوودەکانی ئەمانەن:
– باشترین چارەسەرە بۆ کۆكە و ھەوکردنی سیەکان و پاککردنەوەی سیەکان.
– گەشەی منداڵ زیاد دەکات.
– یارمەتی هەرسکردن و چارەسەرکردنی سکچوون دەدات.
– کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵ بۆ نەخۆشانی پەستانی خوێن گونجاوە.
– بەھێزکەری توانای سێكسی پیاوانە.
– بەھێزکەری بەرگری لەش و خۆپاراستن لە شێرپەنجە.
– بەرەنگاربوونەوەی پووکانەوەی ئێسک.
– ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێن، بۆیە ئەوانەی شەکرەیان ھەیە دەتوانن بیخۆن.
– بۆ تەندروستی قژ و پێست.

 

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ميتی توركیا باسی سلێمانی دەكەن
پێشت سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ميتی توركیا باسی سلێمانی دەكەن
بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
دواتر بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
پەیوەندیدار