بەهای دۆلار زیاتر دابەزی



بەهۆی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراقەوە بەهای دۆلار بەردەوام ڕوو لە دابەزینە و لەماوەی دوو ڕۆژدا نزیكەی 1500 دینار لە بەهاكەی شكاوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار لەكاتی داخستنیدا لە كاتی ئێوارە زیاتر دابەزیوە بە بەراورد بە كاتی كردنەوەی بازاڕ لە بەیانیدا و بانكی ناوەندیش نزیكەی 218 ملیۆن دۆلاری تەنها لەمڕۆدا خستۆتەڕوو.

ڕاشیگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای 100 دۆلار نزیكەی 151 هەزار و 400 دینار بوو، بەڵام لەكاتی ئێوارەدا دابەزی بۆ 150 هەزار و 700 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 22ی 1ی 2024، زیاتر لە 218 ملیۆن دۆلاری خستووەتە ڕوو، هاوكات بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی مامەڵەكردن لەناوخۆی عێراق بەتەواوی دەبێت بە دینار و لەمساڵیشدا سەكۆی ئەلیكترۆنی كۆتایی دێت دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار و مامەڵەكردن بەو دراوە بیانییە دەكرێت.

ئایا زانیوتە (دۆشاوی خەڕنوب) خواردنی پاشاکان بووە؟
پێشت ئایا زانیوتە (دۆشاوی خەڕنوب) خواردنی پاشاکان بووە؟
عێراق كۆتایی هاتنی وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
دواتر عێراق كۆتایی هاتنی وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
ەیوەندیدار