ڕۆژئاوای کوردستان لە قەیرانی بێ ئاویدایە



بەرپرسێکی بەڕێوبەریی خۆسەریی ڕایگەیاند، کارەبای مۆلیدە بەکاردەهێنن بۆ وێستگەکانی ئاو و پەمپکردن، بە مەبەستی دابینکردنی ئاو بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

هێرشەکانی تورکیا لەم دواییانەدا زیانیان بە وێستگەکانی ئاو لە باکووری سووریا گەیاندووە، جگە لە بڕینی کارەبای پێویست بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی پەمپکردن، ناوچەکە لە ئێستاوە بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنێت بەهۆی بڕینی ئاوی وێستگەی عەلوک لە لایەن تورکیاوە لە گوندەواری سەرێ کانیێ و کەمکردنەوەی ئاستی ئاوی فورات بۆ ئاستێکی نزم.

خورشید ئۆسۆ، بەڕێوەبەری بەشی ئاوی قامشلۆ ڕایگەیاند، بەهۆی پچڕانی کارەباوە زۆربەی وێستگەکانی ئاوی دەڤەری جەزیرە لە خزمەتگوزاری دەرچوون، لە عامودێ لە گوندەواری قامیشلۆ لە کۆی ٢١ بیرە ئاو ١٤ بیری ئاو لە کار کەوتوون.

لە قامشلۆ سێ وێستگەی سەرەکی (الهیلالیە، جقجق، عوەیجە) هەیە، جگە لە ١٣ بیر لە دیوی ڕۆژهەڵاتی شارەکە، کە هەموویان پێویستیان بە مۆلیدەی کارەبایی و سووتەمەنی گازۆیلە بۆ کارکردنیان، ئەمەش کارێکی قورسە بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر وێستگە و پاڵاوگەکانی نەوت.

خورشید ئۆسۆ، ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها وێستگەی هیلالییە، لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ، ٥١ بیری ئاو و ١٠ پەمپی هەیە کە پێویستی بە هەزار لیتر گازۆیل هەیە لە کاتژمێرێکدا.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی فەرمانگەی ئاو، کەمی گازۆیل دەبێتە هۆی ئەوەی وێستگەکان بە بەردەوامی کار نەکەن، بۆیە ئێمە سیستەمێکی دابەشکردنی توند لە کارکردندا دەگرینەبەر.

 

وەزارەتی ناوخۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پێشت وەزارەتی ناوخۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
کۆمپانیای-TAQA پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت
دواتر کۆمپانیای-TAQA پشکەکانی لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت
پەیوەندیدار