وەزارەتی ناوخۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە



وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە بە هۆی نوێکردنەوەی سیستمەوە، دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارەکان ڕادەگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نوێدەکرێتەوە کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەندێ وردە کێشەی تەکنیکی و خێراترکردنی کاروباری هاووڵاتییان.

ڕاشیگەیاند، بە هۆی ئەو نوێکردنەوەیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠٢٤ سەردانی بەشی مۆڵەت نەکەن، چونکە ئەو ڕۆژە بە تەواوی بۆ نوێکردنەوەی سیستم تەرخان دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە پێنجشەممەش ڕێکەوتی ٢٥/١/٢٠٢٤ ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان دێن، تکایە بۆ هەفتەی داهاتوو کارەکانتان ڕابگرن نەوەکو نوێکردنەوەی سیستمەکە پێویستی بەکاتی زیاتر هەبێت. وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکانیان هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ کە ڕۆژی پێنج شەممە کاروباری خەڵک ئاسایی ببێتەوە، بەڵام ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئەو هاووڵاتیانە ناگرێتەوە کا تاقی کردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی و دووبەرامبەرکردنی سزاکانی سەرپێچی بڕیاری دا
پێشت وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی و دووبەرامبەرکردنی سزاکانی سەرپێچی بڕیاری دا
ڕۆژئاوای کوردستان لە قەیرانی بێ ئاویدایە
دواتر ڕۆژئاوای کوردستان لە قەیرانی بێ ئاویدایە
ەیوەندیدار