دادگای فیدراڵی پێنج سکاڵا لەسەر هەرێم تاوتوێ دەکات



دادگای فیدراڵی لە یەك ڕۆژدا تاوتوێی پێنج سکاڵا دەکات کە لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمار کراون و پەیوەندییان بە هەڵبژادن و دۆسیەی داراییەوە هەیە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەربارەی سکاڵای تایبەت بە یاسای هەڵبژردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە کە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.

هەر ئەمڕۆ دادگاى باڵاى فیدراڵى تاوتوێى دوو سکاڵای دیکە دەکات کە لە بارەی مووچەوە لە دژى سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکراون.

سکاڵایەکى دیکەش سەبارەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە ئەجێندای دانیشتنەکەی یەکشەممەی دادگای فیدراڵیدایە.

سکاڵاى پێنجەمیش لە دژى یاسای بنبڕکردنى تیرۆرى هەرێمى کوردستانە، کە لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییەوە تۆمارکراوە.

بەم ڕێگایانە هەست بە گەنجبوونەوە دەکەیت
پێشت بەم ڕێگایانە هەست بە گەنجبوونەوە دەکەیت
سەبەتەی خۆراکی مانگی ڕەمەزان دابەشدەکرێت
دواتر سەبەتەی خۆراکی مانگی ڕەمەزان دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار