بەم ڕێگایانە هەست بە گەنجبوونەوە دەکەیت



زۆرجا کەسانێک هەستی گەورەتربوون لە تەمەنی خۆیان بۆ دروست دەبێت وەک لەوەی لە ڕاستیدا دەردەکەون، لە کاتێکدا هیچ ڤیتامین و کرێمێکی موعجیزەیی نییە کە بە شێوەیەکی سیحراوی کاتژمێرەکە بگەڕێنێتەوە، بەڵام هەندێک شتی بچووک هەیە کە دەتوانیت ڕۆژانە ئەنجامی بدەیت بۆ ئەوەی هەست بە گەنجبوونەوە بکەیت.

ئبە چەند هەنگاوێکی سادە دەکرێت هەستی گەنجی و نوێبوونەوە زیادبکرێت، لەوانەیە تەمەنت ٤٥ ساڵ بێت، بەڵام کاتێک لەگەڵ منداڵەکانت یاری دەکەیت جارێکی تر هەست دەکەیت کە منداڵ بوویتەتەوە.

بەشێکی دیکە لەو هەنگاوانە بریتین لە وەرزش، خەندەکردن، بەخێوکردنی ئاژەڵێکی ماڵی، خواردنەوەی ئاو، بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، گوێگرتن لە میوزیک و سەیرکردنی فیلم.

بەپێی گۆڤاری پزیشکی Prevention مێشکی مرۆڤ خێراتر لە جەستەی مرۆڤ پیردەێت، بەپێی باری تەندروستی و شێوازی ژیان و ڕەفتارەکان، رەنگە مێشت زۆر گەنجتر یان بە تەمەنتر بێت لەوەی بیری لێدەکەیتەوە، کۆمەڵێک نیشانە یارمەتیت دەدەن بۆ دیاریکردنی تەمەنی ڕاستەقینەی مێشکت.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی نیشتمانی سیئۆل لە کۆریای باشوور دەریخستووە، ئەو کەسانەی هەست بە گەنجی دەکەن، کارکردنی مێشکیان باشترە، کاتێک هەست بە گەنجی دەکەیت، ئەو کارانە بکە کە وا دەکات هەست بە گەنجی بکەیت.

توێژەرانی کەنەدی و ئیسپانی ڕایانگەیاند، قسەکردن بە دوو زمان وا لە مێشک دەکات زانیاری بەشێوەیەکی کاریگەرتر هەڵبژێرێت، ئەمەش وزەی مێشک پاشەکەوت دەکات و یارمەتی ئەندامەکانی لەش دەدات بە گەنجی بمێنێتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی UCLA University و زانکۆی نیشتمانی ئوسترالیا ئەنجامدراوە، راهێنانەکانی بیرکردنەوە کە یارمەتیت دەدات لە ئێستادا بمێنیتەوە، هاوکات یارمەتی پاراستنی مادەی خۆڵەمێشی مێشکیش دەدات، ئەمەش بۆ یادەوەرییەکی باش پێویستە.

مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەک بایکۆتیان شکاند
پێشت مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەک بایکۆتیان شکاند
دادگای فیدراڵی پێنج سکاڵا لەسەر هەرێم تاوتوێ دەکات
دواتر دادگای فیدراڵی پێنج سکاڵا لەسەر هەرێم تاوتوێ دەکات
ەیوەندیدار