ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە



هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو شۆفێرە تۆمارکردووە کە ئەمڕۆ لە شەقامی ٤۰ مەتری نزیک بازاڕی لەنگە پەلاماری پۆلیسێکی هاتووچۆیدا، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیراوە.

هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە، ‌‌‌٢٠٢٤/١/١٦ شوفێرێکی ئافرەت پەلاماری پۆلیسێکی هاتووچۆی دا و بێڕێزی بەرامبەری کرد، لە شەقامی ٤۰ مەتری نزیک بازاڕی لەنگە ، ئەمڕۆ لە لایەن مەفرەزەکانمان دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیدا گیرا.ئێستا ئۆتۆمبێلەکە لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەستی بەسەرداگیراوە.

هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت:”سکاڵای یاسایش لە سەر شۆفێرەکە تۆمارکراوە لە دادگا، هەر شوفێرێک بێڕێزی بە کارمەند و ئەفسەرانی هاتووچۆ بکات لە کاتی ئەرکدا یان بە هۆی ئەرکەکەیەوە ئەوا ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە”.

لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆت بەردەوامە
پێشت لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆت بەردەوامە
ژمارەی کوژراوەکانی سوپای پاسداران لە سوریا بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە
دواتر ژمارەی کوژراوەکانی سوپای پاسداران لە سوریا بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە
پەیوەندیدار