به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كه‌مین دیداری نیشتمانی یادی‌ كۆچی‌ دوایی مام جه‌لال بڵاوده‌كرێته‌وه‌



بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ شاری به‌غدای پایتەخت ته‌واوی‌ به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كه‌مین دیداری نیشتمانی یادی‌ 6 ساڵه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی،‌ سه‌رۆك كۆماری‌ پێشووتری‌ عێراق بڵاوبكرێته‌وه‌.

دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە‌، سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 21ی‌ ئه‌یلولی‌ 2024 رێوڕه‌سمی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ كتێبی ته‌واوی‌ به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كه‌مین دیداری‌ نیشتمانی یادی‌ 6 ساڵه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێوره‌سمه‌كه‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی‌ سبه‌ینێ‌ له‌ هۆڵی كۆڕبه‌ندی به‌حر ئه‌لعلوم بۆ گفتوگۆ له‌ به‌غدا – جادریه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4/10/2023 دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی و دامه‌زراوه‌ی به‌حر ئه‌لعلوم یه‌كه‌مین دیداری نیشتمانی یادی‌ شه‌ش ساڵه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی‌ له‌ شاری نه‌جه‌ف ئه‌نجام دا.

مەسرور بارزانی: کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لە مووچە و نەوت گەورەترە
پێت مەسرور بارزانی: کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لە مووچە و نەوت گەورەترە
كێشەیەكی نوێ‌ ئاستەنگ بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەكات
دوات كێشەیەكی نوێ‌ ئاستەنگ بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەكات
پەیوەندیدار