ژمارەی کوژراوەکانی سوپای پاسداران لە سوریا بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە



ژمارەی کوژراوەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە، سەرۆککۆماری ئێرانیش دەڵێت: ھێرشەکە بێ وەڵام نابێت.

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، یەکێکی دیکە لە بریندارانی ھێرشەکەی سەر سوپای پاسداران لە دیمەشق گیانی لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە پێنج کەس.

سوپای پاسداران ناسنامەی کوژراوەکەی بڵاوکردووەتەوە کە ناوی محەمەد ئەمین سەمەدیە و راوێژکاربووە و بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

هەروەها ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانیش رایگەیاند:”ھێرشەکەی ئیسرائیل بەبێ وەڵام تێناپەڕێت تۆڵەی کوژراوەکانمان دەکەینەوە”.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، ٢٥ رۆژ پێش ئێستاش راوێژکارێکی باڵای فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بەناوی رەزا موسەوی کە لە سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە
پێشت ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە
هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا مامۆستایان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بکەن
دواتر هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا مامۆستایان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بکەن
پەیوەندیدار