ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن تەنها بە توێکڵی لیمۆ ئازاری قاچت چارەسەر دەکەیت؟ ئەم کارە بکە!

خێزان

لیمۆ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ سودبه‌خشه‌كان كه‌ له‌ چه‌ندین بواری ته‌ندروستی جۆراوجۆردا به‌كار ده‌هێندرێت، یه‌كێك له‌ سوده‌ گرنگه‌كانی لیمۆ نه‌هێشتنی ئازاری جومگه‌كانه‌ و ده‌توانیت بۆ ڕێگری له‌ ئازاری ئه‌ژنۆ به‌كاری بهێنیت كه‌ جۆره‌ ئازارێكی باوه‌.

لیمۆیه‌كی گه‌وره‌ بهێنه‌و توێكڵه‌كه‌ی لێبكه‌ره‌وه‌، لیمۆكه‌ بۆ خواردنی ڕۆژانه‌ی خۆت به‌كار بهێنه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ كارمان پێیه‌تی توێكڵه‌كه‌یه‌ به‌و پێیه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین C.

توێكڵه‌ لیمۆكه‌ بكه‌ره‌ شوشه‌یه‌كه‌وه‌و كوپێك زه‌یتی زه‌یتونی تێبكه‌، دواتر بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌جێی بهێڵه‌، پاشان ڕۆژانه‌ بیده‌ له‌ ئه‌ژنۆت، دواتر ده‌بینیت كه‌ ئازاره‌كانی ئه‌ژنۆت به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌كات.

تەندروستی

بەم شەش ڕێگایە مەهێڵە بۆ زستان پەتا و هەڵامەت بێت بە لاتدا!

خێزان

له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه‌ كه‌ش و هه‌وا گۆڕانگاری زۆری به‌سه‌ردا دێت توشبون به‌ به‌تا شتێكی باوه‌، بۆ رێگری له‌و كاره‌ ده‌توانیت ئه‌م 6 خاڵه‌ی خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكه‌یت! 

– ئاو زۆر بخۆرەوە، چونكە بەهۆی نەخۆشیەوە شێداری لەش كەم دەبێتەوە و شێش یارمەتی زوو چاك بوونەوەت دەدات، هەر بۆیە خواردنەوەی ئاو سودێكی زۆری هەیە و هەوڵ بدە 8 كوپ ئاو كەمتر نەخۆیتەوە رۆژانە.

– خواردنەوەی چای زەنجەفیل باشترین پێكهاتەیە، چونكە سەرچاوەیەكە بۆ چاكبوونەوە و كەم كردنەوەی هەو كردن بەتایبەتی بۆ قورگ ئێشە و كۆكە، هەروەها پلەی گەرمی لەش ئاسایی دەكاتەوە، هاوكات خواردنەوەی ئەو پێكهاتانەی كافاینی تێدایە كەم بكەرەوە چونكە لەش وشك دەكاتەوە.

– گۆشتاوی مریشك هەرچەندە رێگایەكی كۆنە، بەڵام سودێكی زۆری هەیە، بەپێی توێژینەوە زانستیەكان توانای كەم كردنەوەی نیشانەكانی سەرمابوونی هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی وشككردنی ئاوی لووت لە كاتی هەڵامەت و هەو كردنی جیوبی لووت كەم دەكاتەوە.

– هەوڵ بدە باش بخەویت، چونكە یارمەتی زوو چاك بوونەوەت دەدات، بەپێچەوانەوە كەم خەوی هێندەی تر زیانت پێدەگەیەنێت و گەشە بە ڤایرۆسەكە دەدات، هەر بۆیە هەوڵ بدە 8-10 كاتژمێر بخەویت لە شەودا بەتایبەتی، هەوڵ بدە مۆڵەت وەربگریت لە شوێنی كار و دەوامەكەت تا بحەوێیتەوەو زوو چاك بیتەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زۆرتر ئیش بكەیت و كەمتر پشوودان و حەسانەوەت هەبێ زۆرتر بە ڤایرۆسەكەوە دەمێنیتەوە.

– ئەگەر ڕاهێنان دەكەیت، لەكاتێكدا نەخۆش دەكەویت بەهۆی سەرماوە هەوڵ بدە 2-3 ڕۆژ ڕاهێنان مەكە، چونكە لەش توانای كەم بۆتەوە و زیانت پێدەگەیەنێت، دواتریش كە دەستت پێكردەوە، كەم كەم راهێنان بكە.

– رۆژانە هەوڵ بدە بە ئاو و خوێ غەر غەرە بكەیت، هەروەها میوەیەكی زۆر بخۆ، بە تایبەت پرتەقاڵ و لیمۆ و مزرەمەنییەكانی دیكە، چونكە ڤیتامینی زۆر تێدایە و بەسودە بۆ ئەو جۆرە نەخۆشیانەی كە بەهۆی سەرماوەیە توش دەبین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان

خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه‌ نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوده‌كانی:

–  یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
–  یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
–  تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
–  بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەپێی بەرزی پاژنەکەی، دەبێت بۆ ماوەی چەندێک پێڵاوی بن بەرز لەپێ بکەیت؟

خێزان

زۆرێك له‌ خانمان هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانن كه‌ پێڵاوی بن به‌رز زیانی ته‌ندروستی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت بۆ پشت و ئه‌ژنۆ و قاچ، به‌ڵام حه‌ز به‌ له‌پێكردنی ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌شدا ده‌بێت ره‌چاوی ماوه‌ی له‌ پێكردنی پێڵاوه‌كه‌ بكه‌ن به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌.

– گه‌ر بنی پێڵاوه‌كه‌ 4 سم به‌رز بوو، ئه‌وا ده‌توانن رۆژانه‌ 4 كاتژمێر له‌پێی بكه‌ن.

– گه‌ر بنی پێڵاوه‌كه‌ 5 – 7 سم بوو، ئه‌وا پێویسته‌ ته‌نها له‌ بۆنه‌ تایبه‌ت و زۆر دیاركراوه‌كاندا له‌پێ بكرێت نه‌ك به‌ شێوازێكی به‌رده‌وام.

– گه‌ر بنی پێلاوه‌كه‌ 9 سم بوو، ئه‌وا پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌وه‌تان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر له‌پێی نه‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ر هه‌ر زۆر پێویستیش بوو ئه‌وا ته‌نها یه‌ك كاتژمێر له‌ رۆژێكدا ده‌توانن له‌ پێی بكه‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین