بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە



کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە بامەڕنێ باریوە  کە بڕەکەی 15.4 ملم بووە، کەمترین بڕی بارانیش لە دهۆک و چەمچەماڵ باریوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر9:00ی ئەمشەو لە پارێزگای سلێمانی 2.5 ملم، لە هەولێر 1.8 ملم، لە دهۆک دڵۆپ دڵۆپ باران باریوە.

بارانى 12کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان:

هەولێر 1.8 ملم لە وێستگە (لە سەنتەرى شار بڕێکى زیاتر باران باری)
پیرمام 0.1 ملم
شەمامک 2.3 ملم
سلێمانى 2.5 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ
دهۆک دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ 6.7 ملم
ئاکرێ 0.6 ملم
ئامێدى 1.0 ملم
بامەرنێ 15.4 ملم
بارزان 6.8 ملم
بازیان 3.8 ملم
حاجى ئۆمەران 5.4 ملم
هەڵشۆ 0.2 ملم
خەبات 0.2 ملم
مانگیش 11.2 ملم
سۆران 1.6 ملم
پێنجوێن 0.4 ملم
قەڵادزێ 4.6 ملم
باتوفە 0.2 ملم
مێرگەسور 4.0 ملم

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی محەمەد حەلبوسی دەداتەوە
پێت وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی محەمەد حەلبوسی دەداتەوە
وادەی کاراکردنی زانکۆلاین راگەیەنرا
دوات وادەی کاراکردنی زانکۆلاین راگەیەنرا
پەیوەندیدار