یەکێتی مامۆستایان: ژمارەیەك مامۆستا دەستگیركران



یەکێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرای دەكات، ژمارەیەک لە مامۆستایان و وانەبێژانی هەڵسوڕاوی خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون و دەشڵێت: حکومەتی هەرێم یەک هەنگاوی نەناوە بۆ جێ بەجێکردنی داواکاریەکانیان.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ ژمارەیەکی دیار لەمامۆستایان و وانەبێژانی هەڵسوڕاوی خۆپیشاندانەکان دەستگیر کراون.

ڕاشیگەیاندووە، زیاتر لە 100 ڕۆژە مامۆستایان بەشێوازێکی مەدەنی و شارستانیانە داوای مافی یاسایی خۆیان دەکەن لەمووچە و پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان، حکومەتی هەرێم یەک هەنگاوی نەناوە بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان.

جەختیشی كردتەوە، حکومەتی هەرێم لە بری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، پەنای بردوەتە بەر دەستگیرکردن و هەڕەشەکردن، مامۆستا شایانی ڕێزلێگرتنە نەک بێ ڕێزی پێکردن.

 

خەڵک؛ زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی نوێنەرانی مامۆستایان بڵاودەكاتەوە
پێشت خەڵک؛ زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی نوێنەرانی مامۆستایان بڵاودەكاتەوە
وردەكاری ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر مووچە ئاشكراكرا
دواتر وردەكاری ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر مووچە ئاشكراكرا
ەیوەندیدار