خەڵک؛ زانیاری لەسەر دەستگیرکردنی نوێنەرانی مامۆستایان بڵاودەكاتەوە



ئەمڕۆ بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران، و هاوکات بەشێکیان تا ئەم ساتە ئازاد نەکراون.

نوێنەرێکی مامۆستایانی ناڕازی بە خەڵک ی ڕاگەیاند، لەسەرجەم ناوچەکانەوە ئاسایش نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی بانگ کردووە، بەڵام لە سلێمانی تا ئەم ساتە مامۆستاکان ئازاد نەکراو.

خەڵک بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کرد و پەیوەندی بە بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی کرد،

مامۆستا ئاوات یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ( خەڵک )ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر ١٠ لەلایەن ئاسایشەوە پەیوەندی بە هەندێک لە نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبیژان کراوە، بۆئەوەی گفتوگۆ بکەن “دەربارەی شکاندنی بایکۆت”، هاوکات لە بەشێکی تری ناوچەکانیش وەک گەرمیان و کۆیە و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سنووری بایکۆت، بەهەمان شێوە بانگی نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی کراون، بەڵام تەنها لە سلێمانی مامۆستایان تا ئەم ساتە ئازاد نەکراون،

ئەوەشی خستەڕوو، کە پەیوەندی بە خۆشیەوە کراوە، بەڵام بەهۆی ڕۆشتن بۆ بەغدا و ئامادەبوون لە دانیشتنی سبەینێی دادگای فیدڕاڵی، دەربارەی دۆسییەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان نەمتوانیوە بچم،

مامۆستا ئاوات ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڕێیانەمان کە چونەتە ئاسایش تا ئەم ساتە نەهاتونەتە دەرەوە و هیچ پەیوەندییەکیشمان بۆ وەرناگیرێت لەگەڵیاند.

هاوکات مامۆستا محەمەد نوێنەرێکی دیکەی مامۆستایان بە خەڵک ی ڕاگەیاند، چەندین نوێنەر لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگکراون دەربارەی شکاندنی بایکۆت و چوونەوە هۆڵەکان، بەڵام تا ئەم ساتە زانیاریمان لەسەر ئەو نوێنەرانە نییە کە لە سلێمانی بانگکراون.

هاوکات جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە مامۆستایان و وانەبێژانی هەڵسوڕاوی خۆپیشاندانەکان دەستگیرکراون و دەشڵێت: حکومەتی هەرێم یەک هەنگاوی نەناوە بۆ جێ بەجێکردنی داواکاریەکانیان، بەڵکو لەپای ئەوە ەنای بردوەتە بەر دەستگیرکردن و هەڕەشەکردن، مامۆستا شایانی ڕێزلێگرتنە نەک بێ ڕێزی پێکردن.

خەڵک، بۆ بەدواداچوون هەوڵێکی زۆریدا و پەیوەندی بە بەشێک لە بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکانەوەکرد، بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر ئەو مامۆستایانە، بەڵام هیچکام لە پەیوەندییەکان وەڵام نەدرانەوە.

سعودیە مەرجی ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
پێشت سعودیە مەرجی ڕێككەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند
یەکێتی مامۆستایان: ژمارەیەك مامۆستا دەستگیركران
دواتر یەکێتی مامۆستایان: ژمارەیەك مامۆستا دەستگیركران
ەیوەندیدار