ئیسرائیل لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا کێی بە ئامانج گرت؟



باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ئامانجگیرا، بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێرانی تێدابوون و بەهۆیەوە بەرپرسێکیان کوژرا.

ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی ئێران هەواڵیان لەسەر سەرچاوە ئاگادارکراوەکان بڵاوکردەوە، ئیسرائیل باڵەخانەیەکی بۆردوومانی کردووە کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە وەک بارەگایەک لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بەکارهاتووە.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئەو ئامانجەی بۆردوومان کراوە یەکەی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران بووە لە سوریا و بەرپرسێکی هەواڵگری سوپای پاسداران لە سوریا و یاریدەدەرەکانی لە باڵەخانەکەدا بوون.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕایگەیاندووە، ئەو گەڕەکەی کە هێرشەکەی ئیسرائیل لە دیمەشق کراوەتە ئامانج، نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەخۆگرتووە لەنێویاندا باڵیۆزخانەکانی لوبنان و ئێران.

سەرچاوەیەکی ئێران پشتڕاستیکردەوە کە سێ شەهیدیان لە هێرشەکەی دیمەشق هەیە، هاوکات ئاژانسى مێهرى ئێرانىی ڕایگەیاندووە، دوو ڕاوێژکاری باڵایانی لە سوریا  کوژراوە.

پێشتریش سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاندبوو کە فەرماندەی سوپای قودس لە سوریا بە ناوی “حاج سادق” لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق کوژراوە، کەسانێکی دیکەس لەژێر دارووپەردوودا ماونەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی رادی موسەوی، یەکێک لە راوێژکارە بە ئەزموونەکانی لە سوریا ڕاگەیاند کە لە هێرشێکی مووشەکی ئیسرائیلدا کە لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە نزیک دیمەشق بە ئامانج گیرا.

لای خۆیەوە پەیامنێری ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لە دیمەشقەوە پشتڕاستی کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی مێززە لە دیمەشق کردە ئامانج.

سەرچاوە سوورییەکان باسیان لە کوژرانی سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران کرد لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەی کە دیمەشقی پایتەختی سوریای کردە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە سوورییەکان بڵاویکردەوە، بۆردوومانەکەی دیمەشق بووە هۆی کوژرانی سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران.

 

به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسەر داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ده‌كات
پێشت به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی خۆسەر داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ده‌كات
ڕۆیتەرز: سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا
دواتر ڕۆیتەرز: سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا
پەیوەندیدار