هەڕەشەی بڕینی دەرماڵە لەم فەرمانبەرانە دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە پزیشك و کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەر بە زوویی فۆرمی دەرماڵەی خێزان پڕ نەکەنەوە، ئەوا دەرماڵەکانیان دەبڕدرێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم پزیشک و کارمەندان و فەرمانبەران سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەینەوە لە زووترین کات سەردانی بەشی ژمێریاری/مووچە بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی دەرماڵەی خێزان و منداڵ.

داواشی لێ کردوون کە کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی بەڵگەنامەکانیش ببەن بۆ ڕاییکردنەی مامەڵەکانیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی کۆیەدا هاتووە، ئەگەر پزیشك و کارمەند و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە زوویی فۆرم پڕ نەکەنەوە، ئەوا “دەرماڵەکانیان دەبڕدرێت”.

 

دەربارەی جێگیرکردنی سیستمی مووشەکی ئەمریکا لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت
پێشت دەربارەی جێگیرکردنی سیستمی مووشەکی ئەمریکا لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت
دادگای فیدراڵی لە یەك ڕۆژدا پێنج سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
دواتر دادگای فیدراڵی لە یەك ڕۆژدا پێنج سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
پەیوەندیدار