تێسلا نرخی ئۆتۆمبیلەکانی دادەبەزێنێت



تێسلا نرخی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی مۆدێل- Y لە سەرانسەری ئەوروپا کەمکردەوە، ئەمەش پاش  هەفتەیەک دێت لە دابەزاندنی نرخەکانی لە چین.

تێسلا بە ئامانجی زیادکردنی خواست لەسەر ئۆتۆمبیلی کارەبایی نرخەکانی کەمکردووەتەوە، بۆئەوەی ژمارەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلە کارەباییەکان زیاد بکات.

پشکەکانی تێسلا نرخەکانی بە ڕێژەی ٪٣ کەمکردەوە، ئەمەش درێژەی دەستپێکردنی لاوازیی پشکەکانی کۆمپانیاکە بوو لە ساڵی ٢٠٢٤.

پشکی کۆمپانیاکانی ڕکابەری مارسیدس-بێنز گروپ، ڤۆڵکسواگن و بی ئێم دەبلیو کە سەرجەمیان لە بۆرسەی ئەڵمانیادا خراونەتە بازاڕەوە لە نێوان ٢.٣٪ بۆ ٪٣.٣ دابەزیوە، لە ئەمەریکا پشکی کۆمپانیای فۆرد بە ڕێژەی ٪٢ دابەزیوە و پشکی کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز بە ڕێژەی ٪١.١ دابەزیوە.

لە ئەڵمانیا کۆمپانیای تێسلا نرخی ئۆتۆمبێلی (Model Y Long Range) بە بڕی پێنج هەزار یۆرۆ کەمکردەوە و گەیشتە ٤٩ هەزار و ٩٩٠ یۆرۆ کە دەکاتە ٥٤ هەزار و ٣٤٠ دۆلار.

نرخی مۆدێلی Y Performance پێنج هەزار یۆرۆ دابەزی بۆ ٥٥ هەزار و ٩٩٠ یۆرۆ، کە بە بەراورد بە نرخەکانی پێشوویان بە ڕێژەی ٪٩ و ٪٨.١ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

داتاکانی ماڵپەڕی تێسلا دەریخستووە، نرخی ئۆتۆمبێلی مۆدێل-Y ی ٪ ٤.٢ کەمکردووەتەوە، لە فەرەنسا ڕێژەی ٪ ٦.٧، دانیمارک تا ٪ ١٠.٨، هۆڵەندا تا ٪ ٧.٧، هەروەها کۆمپانیای تێسلا لە نەرویج نرخی لە نێوان ٥.٦ بۆ ٧.١٪ کەمکردووەتەوە.

شارەوانی تیمی لابردنی زیادەڕۆییەکانی پێکهێنا
پێشت شارەوانی تیمی لابردنی زیادەڕۆییەکانی پێکهێنا
ڕۆناڵدۆ نازناوێکی دیکەی بەدەستهێنا
دواتر ڕۆناڵدۆ نازناوێکی دیکەی بەدەستهێنا
ەیوەندیدار