مەسرور بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەوە



لەپەراوێزی بەرێوەچوونی کۆڕبەندی ئابوری جیهان لە داڤۆس، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە و ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له‌ داڤۆس له‌گەڵ ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا کۆبووەوە، کە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر

لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە، ئەم هێرشانە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستانە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ماکرۆن هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ ئەو هێرسانە راگەیاند و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک ماکرۆن و فەڕەنسای کرد بۆ هاوخەمی و پشتیوانیی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا، فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.

گرنگیی چاره‌سه‌ركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

نوێترین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی هێڵی كۆڕەك تیلیكۆم
پێشت نوێترین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی هێڵی كۆڕەك تیلیكۆم
كاتی بارینی بەفر لە شارەكانی هەرێم ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی بارینی بەفر لە شارەكانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار