نوێترین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی هێڵی كۆڕەك تیلیكۆم



خاوەنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ عێراق لەپەیوەندی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی كێشەی پەیوەندییەكانی هێڵی كۆڕەك لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر و دەشڵێت: “چاوەڕێی بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراقین”.

سیروان بارزانی، خاوەنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی پرسی وەستانی هێڵی پەیوەندی کۆڕەک لەگەڵ هێڵەکانی تر بە ڕۆژنامەنووسانی وت، “ئێمە لەگەڵ عێراق لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنی پەیوەندی هێڵی كۆڕەك لەگەڵَ کۆمپانیاکانی تر و عێراق هەر پێمان دەڵێت: ئەم هەفتەیە نا، هەفتەیەکی تر”.

ڕاشیگەیاندووە، نووسراو و پەڕاوەکانی پەیوەست بەو پرسە لە ئۆفیسی خودی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و چاوەڕێین بڕیارێکی یەکلاکەرەوە و چارەنووسساز بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی نێوان دەستەی پەیوەندییەكان و کۆمپانیاكەیان.

لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی كێشەیەكی نێوان دەستەی پەیوەندییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق و كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم، بڕیاری ڕاگرتنی پەیوەندییەكانی ئەو هێڵە لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندی درا و تەنها لەناوخۆی خۆیدا پەیوەندی دەكرێت.

گەنجێك لەكاتی گۆڕینی تایەی بارهەڵگرێك گیانی لەدەستدا
پێشت گەنجێك لەكاتی گۆڕینی تایەی بارهەڵگرێك گیانی لەدەستدا
مەسرور بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەوە
دواتر مەسرور بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەوە
ەیوەندیدار