كاتی بارینی بەفر لە شارەكانی هەرێم ڕاگەیەنرا



بەپێی پێشبینی شارەزایانی بواری كەشناسی، لە كۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە و یەكەم بەفری ئەمساڵ ناو شارەكان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەرەو دەستپێکی بەفر و سەرمای زستانە دەڕۆین و لەدواین نوێبوونەوەی مۆدێلی GFS بۆ بەفر بارین لەکۆتایی ئەم مانگە ئەگەرەکان بەھێزن، کە بەفر دابەزێت بۆ سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە.

ڕاشیگەیاند، بەگشتی دابەزینی بەفر تا بەرزی 700-800م لەئاستی ڕووی دەریا لەناوچەکەدا پێشبینی دەكرێت هەروەها بەرزاییەکانی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق و بەرزاییەکانی باکووری سعودیە ئەگەری بەفر بارینیان ئەبێت .

وتیشی، “ئەم سیستەمە نزیکە لەجێگیربوون تا کاتی نزیکبوونەوەش گۆڕانکاری بەسەر وردەکاری دۆخەکەدا بەردەوام دەبێت، کە ئەمانە بۆ کاتی نزیکترو ڕوونبوونەوەی زانیاری وردمان دەبێت”.

 

مەسرور بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەوە
پێشت مەسرور بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەوە
بۆ مانگی ڕەمەزان 4 ماددە بۆ بەشەخۆراك زیادكرا
دواتر بۆ مانگی ڕەمەزان 4 ماددە بۆ بەشەخۆراك زیادكرا
ەیوەندیدار