وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەین



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر کرد، هاوکات پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشە هەڵەشەكانی تاران سەقامگیری عێراق تێكدەدات و بە توندی ئیدانەی هێرشە موشەكیەكەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەکەین، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان دەكەین.

ماسیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ویلایەتە یەكگرتووەكان بە توندی ئیدانەی هێرشەكانی ئێران دەكات بۆ سەر هەولێر، پرسە و سەرەخۆشیش ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییان دەكات، ئێمە دژی هێرشە موشەكییە هەڵەشەكانی ئێرانین كە ئاسایش و سەقامگیری عێراق تێکدەدات، پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ بەدیهێنانی چاوەڕوانییەكانی گەلی عێراق.

ئومێد خۆشناو: دژی هێرشە مووشەکییەکە گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەین
پێشت ئومێد خۆشناو: دژی هێرشە مووشەکییەکە گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەین
مەسرور بارزانی داوای هەڵوێستی توند لە عێراق دەکات
دواتر مەسرور بارزانی داوای هەڵوێستی توند لە عێراق دەکات
ەیوەندیدار