مەسرور بارزانی داوای هەڵوێستی توند لە عێراق دەکات



مەسرور بارزانی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات هەڵوێستی توندی لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر هەبێت و دەشڵێت: “لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لە پێناو کۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی هێرشە مووشەککەیەی دوێنێ شەوی ئێران بۆ سەر هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “جارێکی دیکە هەولێری سەربەرز کرایەوە ئامانجی هێرشی موشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران. بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە”.

سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، داواکارم لە خوای گەورە، شەهیدەکان بە بەهەشت شاد بکات و بریندارەکان هەرچی زووتر چاک ببنەوە. بە توندی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان شەرمەزار دەکەم.

مەسرور بارزانی دەڵێت: “داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان”.

سەرۆکی حکومەت لە کۆتایی پەیامەکەیدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات “لە سەر ئەو ستەمکاریەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێت بێنە دەنگ. لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لە پێناو کۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەین
پێشت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەین
ئەو کەسانە کێن دەتوانن تا 400 ساڵی تر رۆژانە ملیۆنێک دۆلار خەرج بکەن و مایەپووچیش نەبن؟
دواتر ئەو کەسانە کێن دەتوانن تا 400 ساڵی تر رۆژانە ملیۆنێک دۆلار خەرج بکەن و مایەپووچیش نەبن؟
ەیوەندیدار