لە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانەوە بۆ خوێندكاران



كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ئاگاداری خوێندكاران دەكاتەوە، هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی 22ی مانگ لە كۆلێژەكە ئامادەبن بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنان.

كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خوێندكارانی خولی (٤)ی پێگەیاندنی ئەفسەران ئاگاداردەكەینەوە، كە ڕۆژی دوو شەممە 22ی 1ی 2024 كاتژمێر 8ی سەر لە بەیانی لە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ئامادەبن، مەشق و ڕاهێنانی خولەكەیان دەست پێ دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو خوێندكارانەی پێشمەرگەن پێویستە پشتگیری یەكەكەیان پێ بێت.

لە ڕۆژی 31ی 12ی 2023دا كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لیستی ناوی خوێندكارانی وەرگیراوی بۆ خولی (4) ی پێگەیاندنی ئەفسەران بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كە لە 10ی 1ی 2024ەوە سەردانی كۆلێژەكە بكەن.

 

ترسەکەش زیاتر لەوەدایە ئەوە بە مەبەست بکرێت…!
پێشت ترسەکەش زیاتر لەوەدایە ئەوە بە مەبەست بکرێت…!
“خەڵک” کاتی هاتنی مووچەی مووچەخۆرانی ئاشکرا کرد
دواتر “خەڵک” کاتی هاتنی مووچەی مووچەخۆرانی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار