محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە ئوردن



 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە ئوردن كە لە میانیدا بەشداری لە دووەمین كۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریكاری وھاوبەشی دەكات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە محەمەد شیاع سوودانی بە گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی عالییە لە عەممان لەلایەن جێنشینی ئوردن، حوسێن كوڕی عەبدوڵڵای دووەم پێشوازیی لێكراوە.

راشیگەیاندووە كە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكایەتی شاندی باڵای حكوومەتی عێراق لە دووەمین كۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریكاری وھاوبەشی لە ئوردن دەكات كە تیایدا میكانیزمی ھاریكاری و ھاوبەشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابووریی و ئەمنییەكان، هەروەها گۆڕانی ئاووھەوا لەگەڵ سەركردە بەشداربووەكانی كۆنگرەكە تاوتوێ دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە، دووەمین كۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریكاری و ھاوبەشی لە ئوردن ئەنجام دەدرێت كە تیایدا پاڵپشتیكردن لە سەروەریی عێراق و ئاڵنگارییەكانی بەردەم ئاسایشی خۆراك، ھەروەھا ئاسایشی وزە لە ناوچەكە و جیھان تاوتوێ دەكرێن.

١٢٧ كۆچبەری نایاسایی سنوورداش كرانەوە
پێشت ١٢٧ كۆچبەری نایاسایی سنوورداش كرانەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی جمەی دێت
دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی جمەی دێت
ەیوەندیدار