نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی



پاش چەند ڕۆژێک لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزی و  ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابروو نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار دابەزیوە، لە کاتێکدا دوینێ بە ١٥٣ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.

بانکی ناوەندی عێراق دوێنێ بڵاویکردەوە، ٢٠٩ ملیۆن، ٢٦٩ هەزار و ٩٠ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش تەنها ١٠ ملیۆن و ٦٨٠ هەزاری بە نەقد بووە، ئەمڕۆش ١٣ ملیۆن و ٢٠ هەزار دۆلاری بە نەقد خستەبازاڕەوە.

دابەزینی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر، هاوکات بڕیاربوو لە ساڵی تازەوە سەرجەم مامەڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە دینار ئەنجامبدرێت.

هەڵبژاردەی عێراق یەکەم یاری لە جامی ئاسیا ئەنجام دەدات
پێشت هەڵبژاردەی عێراق یەکەم یاری لە جامی ئاسیا ئەنجام دەدات
سودانی بڕیاریداوە بە گۆڕینی وەزیرەکانی حکومەتەکەی
دواتر سودانی بڕیاریداوە بە گۆڕینی وەزیرەکانی حکومەتەکەی
پەیوەندیدار