سودانی بڕیاریداوە بە گۆڕینی وەزیرەکانی حکومەتەکەی


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری گۆڕینی چوار وەزیری حکومەتەکەی داوە، بە وتەی سەرکردەیەکی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە.

لە پێشتردا محەمەد شیاع سودانی، لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەڵێنیدابوو شەش مانگ مۆڵەت بداتە وەزیر و پارێزگارەکان بۆئەوەی ئەگەر کارەکانیان وەك پێویست نەبوو، بە کەسانی دیکەیان بگۆڕێت، بەڵام زیاتر لە ساڵێک تێپەڕیوە و سودانی نەیتوانیوە بەرپرسێکی باڵای حکومەتەکەی بگۆڕێت.

عائد هیلالی، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بە ڕۆژنامەی “العربی الجدید”ی ڕاگەیاندووە، سودانی سورە لەسەر گۆڕانکاریکردن لە کابینەی حکومەتەکەی، ئەویش بە گۆڕانکاریکردن لە وەزیرەکانی حکومەتەکەی.

بەبێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرابکات ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، “چوار وەزیری کابینەکەی سودانی دەگۆڕدرێن، لە ماوەی ڕابردوودا سودانی بەهۆی فشاری سیاسییەوە نەیتوانیوە گۆڕانکاریی لە کابینەی حکومەتەکەی بکات”.

سەبارەت بە وادەی گۆڕانکاریکردنەکە ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتی، “پێشتر بەهۆی پەسەندکردنی بودجە و هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەو بابەتە دواکەوت، بەڵام لە ئاینەدەیەکی نزیکدا گۆڕانکارییە وزارییەکان دەکرێن”.

حکومەتەکەی ئێستا ٢٣ وەزارەت لە خۆدەگرێت، کە لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان چوار وەزیریان پلەبەندی نزمییان وەرگرتووە لەبەرئەوەی نەیانتوانیوە کاروبارەکانیان بە ڕێکی بەڕێوەبەرن.

نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی
کەشناسی: نمەباران و پروشەبەفر دەبارێت
دواتر کەشناسی: نمەباران و پروشەبەفر دەبارێت
پەیوەندیدار