چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان



لەکاتی بوونی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەشی (تاوانە ئەلیکترۆنییەکان)ی دەزگای ئاسایشی هەرێم بکەن.

چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان:

  • هەرگیز مەکەوەرە ژێر کاریگەری هەڕەشەی تاوانکارانی ئەلیکترۆنی، بەردەوام تاوانکاران داواکارییان زیاتر دەبێت، بەزووترین کات پەیوەندی بکە بە هێڵی گەرمی بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
  • ژیرانە مامەڵە بکە، لەناردنی وێنە تایبەتەکانت کە دەبنە هۆی هەڕەشە لەسەر ژیانت.
  • چالاککردنی شێوازی (دوو فاکتەر) بۆ ئەکاونتەکەت زیاد بکە.
  • بەکارهێنانی ووشەی نهێنی (بەهێز و ئاڵۆز) و بەردەوام پاسۆردەکەت نوێبکەرەوە.
  • دڵنیابەرەوە لە سەرچاوەی ڕاستی ئەو نامانەی کە پێت دەگات، لەبارەی (ناردنی باڵانس،دەرچوونی خەڵات).
  • سڕینەوە بەردەوامی سەرجەم وێنە و داتاکانت لە ئەپەکانی پەیوەندیکردن، بە مەبەستی پارێزگاری لە هاککردن.
  • ئەو (کۆدە)ی بۆ هێڵەکەت دەگەڕێتەوە لە ڕێگەی کورتەنامەوە، بیپارێزە و بۆ کەسی مەنێرەوە.
  • هاوبەشی (شەیر و لایک)ی لینکە گوماناوییەکان مەکە.
  • سەردان نەکردنی ئەو پەیج و چەناڵانەی کە کاریان بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی گوماناوی و نەشیاوە.
  • دڵنیابە لە بەکارهێنانی (وایفای) شوێنە گشتییەکان و هێڵەکەت بە پاسۆردی بەهێز بپارێزە.
  • نوێکردنەوەی ئەپەکان و بەگەڕخستنی لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان،دانانی (ئەنتی ڤایرۆس).

جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە، مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کەمدەکاتەوە. _ لەکاتی بوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پەیوەندی بکە بە هێڵی ٢٤کاتژمێری بەشی ( تاوانە ئەلیکترۆنییەکان) لە دەزگای ئاسایشی هەرێم ژ.م / ٠٧٧٠٣٩٠٦٢٢٣ #ئاسایش_دامەزراوەیەک_بۆ_ئارامی

وادەی کۆتاییهاتنی پرکردنەوەی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاشکرا کرا
پێشت وادەی کۆتاییهاتنی پرکردنەوەی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاشکرا کرا
دادگای فیدڕاڵی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی ڕاگرت
دواتر دادگای فیدڕاڵی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی ڕاگرت
ەیوەندیدار