دادگای فیدڕاڵی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی ڕاگرت



 

بەهۆی سكاڵای چەند پەرلەمانتارێك لەسەر پەرلەمانتار (شەعلان كەریم)، كە لە هەڵبژارنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقدا دەنگی یەكەمی هێنا، بەڵام نەگەیشتە ئاستی بردنەوەی پۆستەكە، دادگای فیدڕاڵی پڕۆسەی خوولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی ڕاگرت تاوەكو یەكلایی بوونەوەی سكاڵاكە.

شەعلان کەریم، خاوەنی دەنگی یەکەم لەخولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان بوو، بەڵام ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی دوای ئەوەی سكاڵایەك خرایەبەردەمی بڕیاریدا دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ڕابگرێت تا سکاڵاکە یەکلایی دەبێتەوە.

یوسف کلابی و فالح خزعەلی، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەنەد ئەمڕۆ ۱٤ی ۱ بەتۆمەتی بەعسی بوون و پیاهەڵدانی بە سەدام حسێن لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان دژی شەعلان کەریم تۆمار کرد و ڕایانگەیاندووە، “داوا دەكەین لە ئەندامێتی پەرلەمان و خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دووربخرێتەوە”.

یوسف کلابی ڤیدیۆیەکی شەعلان کەریمی بڵاوکردۆتەوە، كە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۰٦، کە پرسە و غەمباری خۆی بۆ لەسێدارەدانی سەدام دەردەبڕێت.

دادگای فیدڕاڵی بەپێی مادەی ۱٥۱ لەیاسای ڕێكارەكانی دادبینی (قانون المرافعات) بڕیاری ڕاگرتنی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی دەرکردووە و ئەگەر تۆمەتەکان لەسەر شەعلان کەریم ساغ بێتەوە ناوبراو هاوشێوەی حەلبوسی بەتەواوەتی لە پەرلەمان دووردەخرێتەوە.

چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
پێشت چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
سودانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
دواتر سودانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار