نێچیرڤان بارزانی و هادی عامری کۆبوونەوە



سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، 2024/1/14 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ هادى عامرى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در، کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ و داكۆكييان له‌ پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيريى عێراق و دوورکەوتنەوە لە بوون به‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ کران.

هەرلە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگيى چاره‌سه‌ركردنيان به‌ گفتوگۆ و ‌لێكگه‌يشتن کراوە، و هەردوولا هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێ ماف و شايسته‌ دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان پارێزراو بێت، “بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم”.

جێی ئاماژەیە نێچیرڤان بارزانی ماوەی دوو ڕۆژە بەسەردانێکی فەرمی لەبەغدایە، هاوکات دوێنێش لە میانی بەشداریکردن لە یادی شەهیدی عێراقی وتارێکی پێشکەشکرد، و داوای چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدای کرد، بۆ ئەوەی چیتر مووچەخۆرانی هەرێم نەبنە قوربانی ئەم دۆخە سەختە داراییەی بەهۆی گرفتی نێوان هەولێر و بەغدا دروست بووە.

دەوام لەبەشێكی خوێندنگە و باخچە حكومییەكان دەستپێدەكاتەوە
پێشت دەوام لەبەشێكی خوێندنگە و باخچە حكومییەكان دەستپێدەكاتەوە
بۆیەکەم جار نەشتەرگەری تۆڕی چاو (الشبكه)لە نەخۆشخانەی حکومی ئەنجام دەدرێت
دواتر بۆیەکەم جار نەشتەرگەری تۆڕی چاو (الشبكه)لە نەخۆشخانەی حکومی ئەنجام دەدرێت
ەیوەندیدار