سەرۆکی هەرێم لە بەغداوە بۆ مووچە هەڵوێستی نواند



نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە میانى بەشداریکردنى لە مەراسیمى یادى تیرۆرکردنى محەمەد باقر حەکیم لە بەغدا، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی بەرپرسانی بەغدا کرد.

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، بەهۆى نەبوونى مووچە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە دۆخێکى خراپدا دەژین، جەختیشیکردەوە کە هەرێمى کوردستان و فەرمانبەرانیش بەشێکن لە عێراق و دەبێت کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بەرپرسیارێتى چارەسەرکردنى کێشەکانى فەرمانبەران لە ئەستۆى هەموو لایەکدایە و پێویستە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت، وتیشى، “هەرێمى کوردستان و فەرمانبەرانیی  بەشێکن لە عێراق، بۆیە داوا لە تەواوى سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان دەکەم پشتیوان بن بۆ چارەسەرکردنى کێشەى بودجە و مووچەى مووچەخۆرانی هەرێم”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە سەرجەم لایەنەکان پابەندبن بە دەستووری عێراق کە مافی سەرجەم پێکهاتەکان دەپارێزێت، بەپێی ئەو دەستوورە پێویستە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، تا ئیستا و داهاتوومان بەرەو باشتر ببات.

زانکۆیەک پشووی ڕۆژانی شەممەی لابرد
پێشت زانکۆیەک پشووی ڕۆژانی شەممەی لابرد
هیومان رایتس وۆچ: ساڵی ٢٠٢٣ “ساڵی سەرکوتکردنی مافەکانی مرۆڤ بوو
دواتر هیومان رایتس وۆچ: ساڵی ٢٠٢٣ “ساڵی سەرکوتکردنی مافەکانی مرۆڤ بوو
ەیوەندیدار