ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەندرێت



بڕیارە شاندێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بۆ دیارکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند، سبەینێ، شاندێکی کۆمسیۆن بەمەبەستی دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەردانی هەولێر دەکات.

ڕوونیشیکردەوە، شاندەکە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و دادوەران پێکدێت و لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە کاتی هەڵبژاردنەکە دەستنیشان دەکرێت.

بڕیاربوو ناوەڕاستی شوباتی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی ئەو سکاڵایەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن تۆمار کراوە، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ناوەڕاستی ئەمساڵ دوابخرێت.

 

بەغدا بڕیاریدا بە ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێم
پێشت بەغدا بڕیاریدا بە ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێم
بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار