بانکی ناوەندی کەمترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی عێراق کەمترین دۆلاری نەختی خستە بازاڕە و نرخی 100 دۆلاریش لە 153 هەزار نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 219 ملیۆن و 949 هەزار و 90 دۆلاری فرۆشتووە کە 209 ملیۆن و 269 هەزار و 90 دۆلاری حەواڵە و تەنهیا 10 ملیۆن و 680 هەزاری بە نەخت بووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ئەمە یەکەمجارە بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەخت بەو شێوەیە کەم بکاتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا تا ڕادەیەك جێگیرە و ئەمڕۆش 100 دۆلار بە 152 هەزار و 800 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەندرێت
پێشت ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەندرێت
نوێترین زانیاری دەربارەی نرخی ئەمڕۆی زێڕ
دواتر نوێترین زانیاری دەربارەی نرخی ئەمڕۆی زێڕ
ەیوەندیدار