ئەمڕۆش مامۆستایان نەچوونەوە بۆ دەوام



لە کاتێکدا بەڕیوەبەرایەتییەکانی پەروەردە بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوامیان داوە، بەڵام مامۆستایان لە بایکۆت بەردەوام بوون.

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، دەوامی خوێندنگەکانی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەستپێبکاتەوە، بەڵام بە هۆی سووربوونی مامۆستایان لەسەر بڕیاری بایکۆت، تەنها دەرگای چەند خوێندنگەیەك کرانەوە.

هاوکات لەگەڵ بایکۆتەکە، بڕیارە ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدەن.

مامۆستایان جەخت دەکەنەوە کە تاوەکو کێشەی مووچە، پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر نەکرێن، دەوام دەستپێناکەنەوە.

بایدن ناردنی “پەیامێکی تایبەت” بۆ ئێران ئاشکرا دەکات
پێشت بایدن ناردنی “پەیامێکی تایبەت” بۆ ئێران ئاشکرا دەکات
کەشناسی: ئەمشەو باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت
دواتر کەشناسی: ئەمشەو باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار