بایدن ناردنی “پەیامێکی تایبەت” بۆ ئێران ئاشکرا دەکات



سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە بە هێرشکردنە سەر حووسییەکانی یەمەن، پەیامێکی تایبەتیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئیران ناردووە.

ڕۆژی شەممە، ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر بنکەیەکی ڕاداری حووسییەکانی یەمەن کە ئەوانیش هاوشێوەی حەشدی شەعبی عێراق و حزبوڵای لوبنان بە گروپی سەر بە ئێران هەژمار دەکرێن.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەمریکا بە بەشداریی بەریتانیا و بە پاڵپشتی ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا و هۆڵەندا هێرشی کردە سەر لانیکەم 30 پێگە کە حوسییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی یەمەندا بەکاریان دەهێنن.

سەبارەت بەو هێرشانەش جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیکردەوە هێرشەکان پەیام بوون بۆ ئێران و پێش ئەوەی بەرەو کامپی دەیڤد، شوێنی حەوانەوەی خۆی بڕوات، بە ڕۆژنامەنووسانی وت ” ئێمە پەیامەکەمان بە شێوەیەکی تایبەتی ناردووە و دڵنیاین کە بە تەواوی ئامادەکاریمان کردووە “.
بایدن ڕایگەیاند کە ئامانج لە هێرشەکانی بەیانی هەینی بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان ” دەستەبەرکردنی ئازادی کەشتیوانی لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوی ئاوییەکانی جیهان ” بووە و وتیشی ” ئەم هێرشانە وەڵامێکی ڕاستەوخۆن بۆ هێرشە بێوێنەکانی حوسییەکان لە دژی کەشتییە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی دژە کەشتی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە دەریای سوور.”
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پنتاگۆن ڕایگەیاند بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وایە توانای حوسییەکان دوای هێرشەکانی بەیانی هەینی بۆ سەریان ” لاواز بووە ” و توانای دووبارەکردنەوەی هێرشی دیکە بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی نەماوە.

هۆکاری هەڵنەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا کرا
پێشت هۆکاری هەڵنەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا کرا
ئەمڕۆش مامۆستایان نەچوونەوە بۆ دەوام
دواتر ئەمڕۆش مامۆستایان نەچوونەوە بۆ دەوام
ەیوەندیدار