مامۆستایانی ناڕازی سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن



ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، سبەینێ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین و فشارەکانمان زیاتر دەکەین.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی سەرتاسەری خۆپیشاندانی فراوانی ساڵی نوێ ئەنجام دەدات ، لەپێناو درێژەدان بە بایکۆت و جێبەجیکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان.

مامۆستایانی ناڕازی  داواکارن لە دایک و باوک و کاسبکاران و سەرجەم لایەنەکان پستیوانیان بکەن و بەشداربن لە خۆپیشاندانەکان لەگەڵیان.

ئاماژە بەوەشدەکان، بێدەنگی زیاتر قەیرانی زیاتر بەرهەم دێنێ و دەبێت چارەسەری ڕیشەیی بکرێت،

هاوکات نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبیژ، دوپاتیان کردەوە، لەڕووی دەرونی و مادییەوە توانای دەوامکردنیان نییە و ناتوانن بچنەوە  ناوەندەکانی خوێندن.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە ئاراستەی پەروەردەکان کراوە لە سنووری بایکۆت، سبەینی 14-1-2023 دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپیبکاتەوە، بەڵام مامۆستایان رەتی دەکەنەوە و سبەینێش خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتە گەڕی دووەم
پێشت هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتە گەڕی دووەم
هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
دواتر هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار