کەشناسی: ئەمشەو باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەو سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر بارین دەبێت و لە هەدنێک ناوچەش زیاتر لە 30 ملم باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت و باران بارینی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان بە ڕێژەی جیا جیا بەردەوامی دەبێت،هەروەها بۆ ئەمشەو ڕێژەی دابارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک ( بامەرنی و ئامێدی و دێرەلوک و دینارتە و شیلادزێ ) و ناوچەکانی باکوری هەولێر ( چۆمان و میرکەسور و بارزان و سیدەکان ) پێشبینی دەکرێت سەرووی 30 ملم باران بارین هەبێت.

کەشناسی دەشڵێت:” بۆ بەیانی ڕۆژی یەکشەممە نمە باران و بارانی مامناوەند پچڕ پچڕ تاکو ئێوارە بەردەوامی دەبێت , پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرز دەبنەوە”.

باران بارینی ئەمڕۆ لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوو
هەولێڕ 17.8 ملم
سلیمانی 9.8 ملم
دهۆک 27 ملم
هەڵەبجە 8.8 ملم
کەرکوک 4.6 ملم
پیرمام 35.4 ملم
چەمچەمال 8 ملم
خانەقین 0.4 ملم
شەمامک 4.1 ملم
ئاکرێ 39.4 ملم
ئامێدی 13.8 ملم
بامەرنی 27 ملم
بارزان 5 ملم
دەربەنیخان 20.2 ملم
دوکان 6.4 ملم
حاجی ئۆمەران 4.8 ملم
هەڵشۆ 4.4 ملم
خەبات 12 ملم
مانگێش 21.4 ملم
سۆران 40 ملم
پێنجوین 43.6 ملم
ماوەت 55.2 ملم
سیدەکان 26.4 ملم
میرگەسور 71.2 ملم
باتوفە 19.6 ملم

ئەمڕۆش مامۆستایان نەچوونەوە بۆ دەوام
پێشت ئەمڕۆش مامۆستایان نەچوونەوە بۆ دەوام
تووشبووی نەخۆشی کۆنیشانى داون کورسییەکی پەرلەمانی بەدەستهێنا
دواتر تووشبووی نەخۆشی کۆنیشانى داون کورسییەکی پەرلەمانی بەدەستهێنا
ەیوەندیدار