عێراق خاوەنی زۆرترین شوێنەواری تۆمارکراوە



عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە خاوەنی زۆرترین شوێنەواری مێژوویین کە لە یونسکۆدا تۆمارکراون.

لە کۆی ١٦٨ وڵات، عێراق لە ڕیزبەندی ٦٥هەمیندایە لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین شوێنەواریان لە لیستی یونسکۆدا تۆمارکراوە.

ژمارەی ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی عێراق کە لە لیستی میراتی کەلەپوری یونسکۆ تۆمار کراون تەنها ٦ شوێنە، لەکاتێکدا عێراق ١٥٠ هەزار شوێنی مێژوویی هەیە، بەگوێرەی دەستەی گەشتوگوزار و شوێنەوار.

ئەو وڵاتەی کە زۆرترین موڵکی شوێنەواریی لە لیستی یونسکۆدا تۆمارکراوە، ئیتاڵیایە و ژمارەی شوێنە تۆمارکراوەکانی دەگاتە ٥٩ شوێن.

لە دوای ئەویش چین، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، هیندستان، مەکسیک، بەریتانیا، ڕووسیا، ئێران، وەک ١٠ وڵات کە زۆرترین شوێنی مێژوویی تۆمارکراویان هەیە.

بەهۆی بارانبارینەوە ڕێگایەک داخرا
پێشت بەهۆی بارانبارینەوە ڕێگایەک داخرا
ترەمپ دەبێت ٤٠٠ هەزار دۆلار بداتە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز
دواتر ترەمپ دەبێت ٤٠٠ هەزار دۆلار بداتە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز
ەیوەندیدار