سەرەتای هەفتەیە و نرخی دۆلار دابەزی



ئەمڕۆ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی.

دابەزینی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٦ ملیۆن، ٨٨٣ هەزار و ١٤٥ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٢ ملیۆن و ١٨٠ هەزاری بە نەقد بوو، نرخی دۆلار بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتربوو و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە نزیکەی ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

نا جێگیری نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری بۆ سەقامگیری دراو گرتووەتەبەر و بڕیار بوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە سەرجەم مامەڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە دینار ئەنجامبدرێن، تاوەکو خواست لەسەر دۆلار کەمببێتەوە بەهاکەی داببەزێت.

پلانێک بۆ دەرکردنی ملیۆنان هاووڵاتی بیانی لە ئەڵمانیا لە ئارادایە
پێشت پلانێک بۆ دەرکردنی ملیۆنان هاووڵاتی بیانی لە ئەڵمانیا لە ئارادایە
شەپۆلی بارانباراین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
دواتر شەپۆلی بارانباراین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
ەیوەندیدار