شەپۆلی بارانباراین تا کەی بەردەوام دەبێت؟



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، ئاستی دابارین بەرەو چڕبوونەوەی زیاتر دەچێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلی بەرفراوانی دەریای ناوەراست لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم ناوچەکانی کوردستانی بە باشی گرتەوە، بە درێژای ئەمڕۆ و تا کاتەکانی درەنگانی شەو بەم شێوەیە باران بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتەکانی داھاتووش ئاستی دابارین بەرەو چربوونەوەی زیاتر دەچێت، بە تایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا بەشێوەی بەردەوام و ھەندێک کات لێزمە باران و بەفری چڕ لەناوچە شاخاوییەبەرزەکان.

سەرەتای هەفتەیە و نرخی دۆلار دابەزی
پێشت سەرەتای هەفتەیە و نرخی دۆلار دابەزی
کاسبکارانی سلێمانی نامەیەک ئاڕاستەی دەسەڵاتداران دەکەن
دواتر کاسبکارانی سلێمانی نامەیەک ئاڕاستەی دەسەڵاتداران دەکەن
ەیوەندیدار